سوپای ئەمریکا کەل و پەلی لە سوریاوە گواستۆتەوە بۆ هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی، جوڵەی هێزەکانی ئەمریکای لە سنوری نێوان عێراق و سوریا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، سوپای ئەمریکا کەل و پەلی نوێی لە سوریاوە گواستۆتەوە بۆ بنکەی هەریر لە هەولێر.

ئاماژەی بەوەدا، فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکان لە سنوری عێراق و سوریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەروەها هەندێک کەل و پەل لە دەروازەی فیشخابورەوە لە ڕێگەی پارێزگای دهۆکەوە گواستراوەتەوە بۆ بنکەکانیان لە هەرێم.

لە ماوەی پێشوودا سەرچاوە ئەمنیەکان ڕایانگەیاندبوو، هێزەکانی ئەمریکا 270 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و هەمەریان لە سوریاوە گواستبۆوە هەرەمی کوردستان.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک