هەپەگە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پارتی و کوژرانی سێ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی پاراستنی گەل خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پارتی و کوژرانی سێ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەکرد، “ڕۆژی 4ی ئایار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەیەکی سەربازی پارتییەوە لە نزیک ئاکرێ بەرەو ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی گەریلاکان لە گارە ئاراستە گراوە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، “ئامانجی ئەو فڕۆکەیە چاودێری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گەریلاکان بووە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ڕۆژی 5ی ئایار لە چالاکییەکدا سێ سەربازی تورکیا کوژراون و سەربازێکیش بریندار بووە”.

لەمانگی ڕابردووەوە هێزەکانی تورکیا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی کردووە لە هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراویش ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا