قوباد تاڵەبانی لەسەر ڕووداوەکەی دادگای سلێمانی هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بە داخەوە ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتی ناپیشەیی و نا مرۆڤانەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتیان کردووە”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیکارانی دەستگیر کرد و  رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە”.

‏‎وتیشی، “بەندە داوای لێبوردن لەو هاوڵاتیانە دەکەم کە ئەم رەفتارە نەشیاوەیان بەرامبەر کراوە و دڵنیاشیان دەکەمەوە لە سزادانی سەرپێچیکاران و داواشیان لێ دەکەم خۆیان سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بکەن”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئەرکی پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکان ھۆشیارکردنەوەی کارمەندەکانیانە لەسەر پیشەیی بوون و رێزگرتنی کەرامەتی ھاوڵاتیان”.‎

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا