هۆشداری لە کەمبوونەوەی ئاوی دەربەندیخان دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، دەگاتە قۆناغێکی مەترسیدار.

ڕەحمان عەلی بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد، بەهۆی بڕینی ئاو لە وڵاتانی دراوسێوە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان کەمی کردووە.

ڕەحمان عەلی وتیشی، دابەزینی ئاو گەیشتوتە نزیکەی 7 مەتر، هۆشداریشیدا سەبارەت بەوەی بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەڕن.

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکارێکی دابەزینەکە کەمی باران بارینە، وتیشی ئەگەر بارانێکی زۆر نەبارێت یاخود حکومەت دانوستان نەکات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ بەردانەوەی ئاو بە ڕێژەیەکی زیاد، ئەوا ڕوبەڕووی مەترسی دەبینەوە لەم قۆناغەدا.

عێراق بە گشتی ڕوبەڕووی بێ ئاوی دەبێتەوە، لە ئەنجامی وشکە ساڵی و کەمی ڕێژەی باران بارین هەروەها پێنەدانی ئاو لەو وڵاتانەی سەرچاوەی ئاویان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا