“حكومه‌ت به‌یاسای چاكسازیی ده‌توانێت 100 ملیار دیناری بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌”

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی لیژنەی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت:”وەزارەتی دارایی لە جێبەجێكردنی یەك بڕگە 350 ملیۆن دیناری گەراندۆتەوە و بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی تر زۆر زیاتر دەگەرێتەوە”.

 

پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی خانه‌نشینی نێو یاسای چاكسازیی، گه‌ڕانه‌وه‌ی 350 ملیۆن دیناری مانگانه‌ی بۆ حكومه‌ت ڕاگه‌یاند، له‌وباره‌یه‌وه‌ د.شێركۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”لە جێ بەجێكردنی یەك بڕگە وەزارەتی دارایی ئەو 350 ملیۆن دینارەی راگەیاندووە، بۆیە بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی تر زۆر زیاتر دەگەڕێتەوە، مەزەندە دەكرێت بە 100 ملیار دینار”.

 

وتیشی”ئێمە پێمانوایە یاسایی چاكسازیی بە لاڕێدا براوە، ئەو ئامانجەی كە لە پێناویدا دانرا، كە پاكسازیی لە لیستی موچە كەم و كورتی زۆری تێدایە، ئەوەی ئێمە دامان نابوو لە چاكسازیی زیاتر لە 100 ملیار دینار دەگەڕایەوە، بەڵام جێ بە جێیان نەكرد، ئەگەر بە شێوازێكی دروست كاری لەسەر بكرێت بڕێكی باشی ئەو پارەیە دەگەڕێتەوە”.

 

سەبارەت بە دەرماڵەی فەرمانبەران ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی:”بڕگەیەكی تێدایە كە دەڵێت ئەنجومەنی وەزیران دەرماڵەكان بە شێوازێكی دادپەروەرانە ڕێكده‌خاته‌وه‌، بەڵام ئەوەی كە ئێستا رودەدات دەستكاری دەرماڵەكان دەكرێت بە شێوازێكی جیاواز، دەرئەنجام ئەوە جۆرێك لە كێشەی دروست كردووە بۆ زۆرێك لە چین و توێژەكانی، بە تایبەتی ئەوانەی شایستەی دەرماڵەیان هەیە، وەك وەزارەتی شارەوانی و خوێندنی باڵا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا