پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بە دیجیتاڵی دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دەستپێشخەریی (هەژماری من) دەستپێدەکات، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان و لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا پێدانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم دیجیتاڵی بێت.

 

پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە میانەی قۆناغی تاقیکاریی ئەم دەستپێشخەرییەدا، مووچەی نزیکەی 850 کارمەندی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر بە دیجیتاڵی دەخرێتە سەر هەژمارە بانكییه‌ نوێیەکانی فەرمانبەران.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، بە سوود وەرگرتن لەم دەستپێکە، پڕۆژه‌كه‌ فراوانتر ده‌كه‌ین و لە مانگی حوزەیرانەوە کار لەسەر ئەوە دەکەین لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا پێدانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم دیجیتاڵی بێت.

 

بەگوێرەی بەیاننامەکە، (هەژماری من) ڕێگایەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو بۆ فەرمانبەرانی حکومەت و خانەنشینان دەڕەخسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لە ڕێی تۆڕێک لە ئامێری ڕاکێشانی پارەوە (ATM)، مووچەکانیان وەربگرن، کە لە سەرووی 1000 شوێن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بەردەست دەبن.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەی حکومەتدا هاتووە “جگە لەوەش، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، دەستیان بە خزمەتگوزارییە مۆدێرنەکانی بانک دەگات، لەوانە قەرز، توانای پاشەکەوتکردن، حەواڵەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، توانستی پارە ڕاکێشانی نێودەوڵەتی و پارەدانی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی”.

 

حکومەتی هەرێمی کورستان  دەشڵێت، ئەم دەستپێشخەرییە، بە دڵنیاییەوە، دەبێتە هۆی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و خێراکردنی پرۆسه‌ی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵیمان و گەشەپێدانی ئابووریمان و لە هەمانکاتدا پشتبەستنمان بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، بەمەش کارایی و شەفافیەتی حکومەت زیاتر دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا