پۆله‌تیك سپۆرت
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نایانه‌وێت هیچ یاریزانێكی تازه بگوازنه‌وه، به‌ڵكو پێرێزی سه‌رۆك و زێدان رێكه‌وتوون ئه‌م هاوینه ته‌واوی خه‌زێنه‌ی یانه‌كه بخه‌نه خزمه‌تی گواستنه‌وه‌ی مباپی یاریزانی لاوی یانه‌ی پاریسان جێرمان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زێدان ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵێك یاریزانی بفرۆشێت تا به پاره‌كه‌ی ئه‌و كوره لاوه‌ی پاریس بگوازنه‌وه، كه لە بەرنامەیدایە لە کاتی گواستنەوەی هاوینەدا بە فرۆشتنی چەند یاریزانێک بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبخه‌ن، کە پێشبینی دەکرێت ریال مەدرید پارەکە لە فرۆشتنی ئیسکۆ، دانی سیبایۆس، لوکا یۆڤیچ، مارسێلۆ و برایم دیاز كۆبكاته‌وه، كه له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا نرخی مباپی (200) ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت، كه ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ یانه‌ی مێره‌نگی دروستكردووه، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ناوبراو.