بێ‌ دەنگی میسی تۆقێنەرە

پۆڵەتیك سپۆڕت

جارێكی تر دڵەڕاوكێ‌ لە ماڵی كەتەلۆنییەكان سەری هەڵدایەوە پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی بێ‌ دەنگی هەڵبژاردن لە لایەن لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەوە.

چەند ڕاپۆرتە هەواڵێك لە میدیای بەرازیلەوە ئاشكرایان كردووە گوایە لیۆ میسی داوای ڕێپێدانی لە ئیدارەی یانەكەی كردووە بۆ ئەوەی ئازادی بكەن لە ڕۆیشتن لە بارسە.

لای خۆشییەوە ڕادیۆی كادینا سێری ئیسپانی هەواڵی میدیاكانی بەرازیلی پشت ڕاست كردەوە و ئاشكرای كرد: لە سەر داوای میسی كەسانی نزیك لێیەوە بێ‌ دەنگ سەبارەت بە هەر پرسیارێك ئاراستەیان دەكرێت لەو باریەوە تەنانەت خودی خۆشی بێ‌ دەنگی هەڵبژاردووە و هیچ ناڵێت بەو پێیەی ڕێز لە یانەكە زۆر دەگرێت و دۆخی گەرمەكانی ئێستای یانەكەی بە هەند وەرگرتووە و نایەوێت كێشەكانی بەرشەلۆنە بە هۆی ئەمەوە زیاتر ببن.

كادینا سێر ئەوەشی بڵاو كردەوە: ئەوەی كەمێك ئاسودەیی و دڵنەوایی بە ئیدارەی بەرشەلۆنە و هاندەرانی داوە ئەوەیە ماوەی كۆتایی هاتنی بۆندەكەی لە مانگی 5 ی ڕابردۆوە بە كۆتا هاتووە و كێشەی ئەوە نەماوە بڕوات، بەڵام یەك مەترسی لە ئارادایە ئەویش لە بری هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەیەتی كە 700 میلۆن یۆرۆوە و لە ئێستاشدا چ مانچستەر سیتی چ ڕیاڵ مەدرید چ پاریس سانت جێرمان توانای ئەوەیان هەیە ئەو بڕە پارەیە بداتە بەرشلۆنە و بۆندەكەی بشكێنێت.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا