دۆناڕۆما بۆ ڕیاڵ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكان ئەمڕۆ هەینی لە ئیسپانیاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كەوا یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یەكەم جار هەوڵەكانی دەست پێ‌ كردووە بە مەبەستی گواستنەوەی جان لویجی دۆناڕۆمای گۆڵچی لاوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی AC میلان بۆ ڕیزەكانی.

نازانێت دەمێنێتەوە یان دەڕوات

ئاژانسی هەواڵی دیفێنسا سێنتراڵ بڵاوی كردەوە: هاوینی داهاتوو بۆندی دۆناڕۆما لەگەڵ میلان بە كۆتا دێت لە ئێستاشدا گفتوگۆی نێوان گۆڵچییەكە و یانەكە بە هیچ نەگەیشتووە، چونكە دۆناڕۆما نایەوێت بۆندەكەی نوێ‌ بكاتەوە ڕیاڵ مەدریدیش ئەو دۆخە بە هەلێكی باش دەقۆزێتەوە بۆ خۆی و پێ‌ دەچێت هەوڵی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو گۆڵچییە بدات.

ڕیاڵ لە ئێستادا دەیەوێت جێگرەوەیەكی باش بۆ كۆرتوا دەستەبەر بكات بەو پێیەی نایانەوێت لەگەڵ ئاریۆلای گۆڵچی فەڕەنسی یانەكە بەردەوام بن هەر بۆیە دەخوازن دۆناڕۆما لەگەڵ میلان ڕێك نەكەوێت و ئەوانیش بتوانن قاییلی بكەن بە پۆشینی درێسی یانەی شاهانە.

لە ئێستادا دۆناڕۆما بە هۆی تووشی بوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆناوە لە ڕیزەكانی میلان دووركەوتۆتەوە و كەرەنتین كراوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا