پۆله‌تیك سپۆرت
له ساڵی 2015ه‌وه جیمی ڤاردی ئینگلیزی و یاریكه‌ری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ناوێكی گه‌وره‌ی خولی ئینگلیزییه، كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی وه‌كو هێرشبه‌ری نووك به گه‌وره‌ی ده‌ربكه‌وێت.
ڤاردی چه‌ند ساڵه شه‌ری ریزبه‌ندی قورسترین خولی جیهان پرێمه‌ر لیگ ده‌كات، كه به‌لای كه‌مه‌وه ته‌واوی یانه‌كان هێرشبه‌رێكی گۆڵكاریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گۆڵكاری خوله‌كه، به‌ڵام دوو وه‌رزه هیچ هێرشبه‌رێك هێنده‌ی ئه‌و خێرانییه له زیادكردنی ئامار و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی، تا وه‌كو ناوێكی گه‌وره ده‌ربكه‌وێت، له كاتێكدا ئه‌م یاریزانه له‌چاو ركابه‌ره‌كانی كه‌مترین یاریی كردووه، چونكه پیشه‌ی دیكه‌ی هه‌بووه.
ڤاردی له‌م وه‌رزه‌دا خاوه‌نی 11 گۆڵه و ركابه‌ری محمد سه‌لاح ده‌كات به 13 گۆڵ، كه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و هێرشبه‌ره شتێكی ناوازه‌یه بتوانیت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئاسایی له لیسته‌ر سیتی ئه‌و هه‌موو گۆڵه بكات.
بۆ نموونه له‌م داتا و ئامارانه زیاتر گه‌وره‌یی ڤاردی ده‌رده‌كه‌وێت:
ساڵی ٢٠٠٥ کرێکاری کارگە .
ساڵی ۲۰۱۱ یاریکردن لە خولی پلە پێنج .
ساڵی ۲۰۱۲ یاریکردن لە خولی پلە سێ .
ساڵی ۲۰۱٥ یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی .
ساڵی ۲۰۱٦ بردنەوەی پریمەرلیگ .
ساڵی ۲۰۱٨ یاریکردن لە مۆندیال لەگەڵ ئینگلاند .
ساڵی ۲۰۱۹ بردنەوەی پێڵاوی ئاڵتونی لە پریمەرلیگ.
هه‌وراز كاوه