پۆڵه‌تیك سپۆرت
هه‌موو ده‌زانن چیرۆكی مارادۆنا له یانه‌ی ناپۆلی گه‌یشته لوتكه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ هانده‌ران به‌س نه‌بوو، تا ئه‌وكاته‌ی دیگۆ توانی جامی جیهانی 1986 بۆ ئه‌رجه‌نتین بباته‌وه، كه له‌وكاته‌دا ملیۆنان هانده‌ر له سه‌یركه‌ره‌وه بوون به عاشقی دیگۆ.
دیگۆ به به‌رده‌وامی هه‌وڵیده‌دا یاریكه‌ری گه‌وره روبكه‌نه یانه‌ی ناپۆلی، له‌وكاته‌دا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی لۆته‌ر ماتیۆسی ئه‌ڵمانیده‌دا و له‌و باره‌یه‌وه ماتیۆس ده‌ڵێت:
سه‌ره‌تا مارادۆنا شاندێکی لە شاری ناپۆلی ناردە ئەڵمانیا و لە چێشتخانەیەکی شاری کۆڵن دانیشتین، دواتر نوێنه‌رانی یانه‌ی ناپۆلی سڵاوی دیگۆیان پێوتم و جانتایه‌کی پاره‌یان پێدام و وتیان مارادۆنا ئه‌وه‌ی له ماڵی خۆیه‌وه بۆ ناردووی، تا رووبكه‌یته شاری ناپۆلی، ئه‌و پاره‌یه سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه بایرن میونخ پێت ده‌دات، به‌ڵام من ره‌تمکرده‌وه و نه‌چوومه ئه‌و یانه‌یه.
كه‌چی له ساڵی 1988 كاپتنه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا روویكرده یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و ئاماده نه‌بوو بچێته تیپه‌كه‌ی مارادۆنا و ته‌نیا دوای مردنی دیگۆ ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌ی بۆ رۆژنامه‌كان باسكرد.