محەمەد و برۆنۆ لە لوتكەدان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كێبڕكێی باشترینەكانی ئینگلتەرا لە هەموو بوارەكاندا بەردەوامە لەو نێوەندەشدا كێبڕكێیەكی مەزن لە نێوان هەردوو یاریزانی بە توانای خولەكە برۆنۆ فێرناندێزی پرتوگالی و محەمەد سەڵاحی میسڕی دا هەیە.

پێگەی ڕەسمی پریمەرلیگ بڵاوی كردەوە: دوو یاریزان لە پریمەرلیگ دا ژمارەی ناوازەیان تۆمار كردووە لە سەرەتای وەرزەوە كە ئەوانیش هەر یەك لە برۆنۆ فێرناندێزی پرتوگالی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد و محەمەد سەڵاح یاریزانی یانەی لیڤەرپولە.

بە پێی پێگەی پریمەرلیگ تەنها دوانەیەكن لە پریمەرلیگ دا كە زیاتر لە 20 تۆپیان ئاراستەی گۆڵی بەرامبەر كردووە هەروەك ئەو دوو یاریزانە زیاترین فرسەتیان بۆ هاوڕێكانیان دروست كردووە كە 20 فرسەتە.

پێگەكە ئاشكرای كردووە: بە هۆی كەرەنتینا كردنەوە سەڵاح ئەم هەفتەیە یاری ناكات ئەمەش دەبێتە هەلێكی باش بۆ برۆنۆ تا بتوانێت ئەمشەو ئاستێكی بەرز بەرامبەر بە ویست برۆمیچ پێشكەش بكات و سەڵام لە پاش خۆی جێ‌ بهێڵێت و بە تەنها بێت لە پێشەنگی یاریزانانی خولەكەدا.

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک