پێشمەرگە بەهێزترین بوو

يارییەكانی دووەم گردبوونەوەی تیپە بەشدارەكانی خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراق بۆ گەیشتن بە قۆناغی بژاردە کۆتاییانهات.

لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و لەرۆژی دووشەممە 4/1/2021 –ەوە یارییەكان دەستیانپێكرد و دەبێت دوێنێ یەكشەممە كۆتاییانهاتبێت.

هەردوو تیپی یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی شورتە و سەناعە كە ئەم دوانەیان لەبەغدان، دیارترین و بەهێزترین سێ تیپی بەشدار بوون و سەركەوتنیان بۆ قۆناغی بژاردە هەر زوو مسۆگەر كرد، بەڵام لە جەولەی شەشەمی یارییەكاندا كە شورتە چاوەڕوان بوو، سەناعە لە یارییەكی ماراسۆنی گرنگدا پێشمەرگەی تووشی یەكەم دۆڕان كرد و هەردو تیپ ئێستا هەریەكەو چوار بردنەوە و یەك دۆڕانیان هەیە، بەڵام شورتە هەرپێنج یارییەكەی بردۆتەوە.

دەبێت دوێنێ ئێوارە لەهەمان هۆڵ لە یارییەكی بەهێزدا كە بە یاریی لووتكەی ئەم گردبوونەوەیە دادەنرێت بۆ دیارییكردنی ریزبەندیی كۆتایی یەكەم تاسێیەمی گردبوونەوەكە، شورتەو پێشمەرگەی سلێمانی یاریی شەشەم و دوا یاریی خۆیان كردبێت و دوا جەولە كە جەولەی حەوتەمی یارییەكان دەبێت بەمشێوەیە كرابن:

*پێشمەرگە×شورتە.
* سەناعە×حەبانیە.
* دوكان×قاسم.

تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تا یارییەكەیان بەرامبەر شورتە تەنیا یەك دۆڕانی بەرامبەر سەناعە هەیە و چوار یاریی بردۆتەوەو 12 خاڵی هەیە، تیپی شورتەش لە پێنج یاریی 15 خاڵی هەیە و هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.

یارییەكانی پێشمەرگەی سلێمانی:
*پ.سلێمانی×حەبانیە(3-1).
*پ.سلێمانی×ئەلقاسم(3-1).
*پ.سلێمانی×مەسافی(3-0).
*پ.سلێمانی×دوكان(3-0).
*پ.سلێمانی×سەناعە(2-3).

یارییەكانی شورتەی بەغدا
*شورتە×حەبانیە(3-0).
*شورتە×ئەلقاسم(3-0).
*شورتە×مەسافی(3-1).
*شورتە×دوكان(3-1).
*شورتە×سەناعە(3-1).

هەرچی تیپی یانەی سەناعەشە چوار یاریی بردۆتەوەو یەك یاریی بە شورتە دۆڕاندووە و خاوەنی 12خاڵە، دەبێت دوێنێ یەكشەممەش دوایاریی خۆی بەرامبەر حەبانییە كردبێت و ئەنجامی یارییەكانی ئەمیش بەمشێوەیە بوون:
*سەناعە×قاسم (3-0).
*سەناعە×دوكان(3-2).
*سەناعە مەسافی(3-2).
*سەناعە×شورتە(1-3).
*سەناعە×پێشمەرگە(3-2).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا