زاخۆ بەرازیلییەك دەگوازێتەوە

ئەم بابەتە 72 جار بینراوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە مەبەستی باشتر كردنی پێكهاتەكەی كە بەشداری خولی نایابی تۆپی پێی عێراق دەكاتەوە یانەی زاخۆی كوردستانی بەشدار لە خولی نایابی عێراق یاریزانێكی بەرازیلی دەگوازێتەوە ڕیزەكانی.

هیلۆ مۆنتێرۆ

پێگەی كوووڕەی قەتەڕی لە سەر زاری ئەحمەد سەڵاحی ڕاهێنەری یانەكەوە بڵاوی كردەوە: بە مەبەستی ئامادەكاری باشتر لە نێو تیپەكەماندا بۆ خولی بژاردەی یانەكانی عێراق لە وەرزی نوێ دا یاریزانی بەرازیلی (هیلۆ مۆنتێرۆ) مان پەلكێشی ڕیزەكانمان كردووە.

ئەو ڕاهێنەرە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە چەند یاریزانێكی تری پێشەگەر بەڕێوەن بەرەو عێراق و یانەكەی كوردستان، بەڵام لە ئێستادا چاوەڕێی ڤیزا و نووسراوە یاساییەكانی حكومەت دەكەن تا بێنە عێراقەوە و هەوڵی هەڵبژاردنی باشترینیان بدەن بۆ یانەكە.

ئەرشیفی خولی عێراق/ سلێمانی X زاخۆ

لە كۆتاییشدا ئەو ڕاهێنەرە ئاشكرای كردووە كە ماوەی هەفتەیەكە دەستیان بە مەشق و ڕاهێنان كردۆتەوە و ئەو یاریزانە نوێیانەش كە دێنە یانەكە بە لە بەر چاو گرتنی دۆخی تەندروستی و جێبەجێ‌ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان وردە وردە تێكەلێ‌ مەشقەكانی یانەكەیان دەكەن.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک