كۆمسیۆن ناوی سەدان حزبی عێراقی تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكانی عێراق زیاتر لە 400 حزب و قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان تۆماركردووە.

كۆمسیۆنەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تائێستا زیاتر لە 14 ملیۆن دەنگدەر ناوی خۆیان لەسیستمی بایۆمەتری دەنگدان تۆماركردوە.

باسی لەوەشكردووە، تائێستا433 حزبی عێراقی ناوی خۆیان لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان خۆیان تۆمار كردووەو پرۆسەكەش بەردەوامی دەبێت.

هاوكات ئەوە خراوەتەڕوو، 12 ملیۆن كارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەشكراوە و پرۆسەكەش بەچەند قۆناغێك بەردەوامی دەبێت.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رۆژی 9 تا 16ی ئەم مانگەی وەك وادەی تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەكان دیاریكردووە، بەشێك لە حزبەكانیش ئەو وادەیە بەكەم دەزانن و داوا دەكەن درێژبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا