فراكسیۆنی یەكێتی: كاردەكەین بۆ جێبەجێكردنی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە

پۆڵەتیك پرێس

گفتوگۆكانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامە و تا ئێستاش هەڵوێستی فراكسیۆنە شیعە و سونەكان دەربارەی پشكی كورد گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق باس لەوەدەكات، كاردەكەن بۆ جێبەجێكردنی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە.

رێبوار تەها بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاماژەی بەوەكرد، هەوڵەكانی فراكسیۆنەكەیان بەردەوام دەبێت بۆ پەسەندكردنی ئەوەی لە رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەدا هاتووە دەربارەی پشكی كورد.

وتیشی، “ئەگەر پشكی هەرێم پەسەند نەكرا، ئەوا بۆ هەر ئەگەرێكی دیكە قسەمان دەبێت”.

چاودێرانی سیاسی و پەرلەمانتاران پێیان وایە ئەگەر هەرێم لەگەڵ ناوەند بگاتە رێككەوتن ئەو بەشەی كە بۆ هەرێم دیاریكراوە لە بودجەدا باشە.

پێشتریش لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی چەندجارێك سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ بەشێك لەلایەنە سیاسیەكان كۆبویەوە، ئامانجی سەردانەكەش كاركردن بوو بۆ رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بۆ ئەوەی چیتر موچەخۆرانی هەرێم نەبنە قوربانی ململانێی بەرپرسانی هەولێرو بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا