یەكێتی شكست بە هەوڵێكی دیكەی تەعریبی سەرگەڕان دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهەوڵی بەرپرسانی یەكێتیی نیشتمانیی رۆژی دووشەممە، هەوڵێكی دیكەی داگیركردنی زەوی و زاری هاووڵاتیانی كورد لە سنوری سەرگەڕان لەلایەن عەرەبی هاوردەوە شكستی هێناو ئەو خێزانە عەرەبانەی لە گوندی شەناغە چادریان هەڵدابوو، چادرەكانییان پێلابردرا.

ئەحمەد رەفیق، لێپرسراوی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری كەركوك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: چەند خێزانێكی عەرەبی هاوردە بە ئامانجی داگیركردنی زەوی و زاری هاووڵاتیانی كورد چوبوونە گوندەكانی سنوری سەرگەڕان بەتایبەتی گوندی شەناغە ویستبوویان زەوی و زاری كوردەكان داگیربكەنەوە.

لێپرسراوی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری كەركوك وتی: دوای هەوڵەكانی هەریەكە لە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەكروك _ سەلاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی و رێبوار تەها ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، هەوڵی ئەو خێزانە عەرەبانە شكستی پێهێنرا و شوێنەكەیان پێچۆڵكرا و چادرەكانیان پێهەڵگیرا.

گوندی شەناغە 25 ماڵی تێدایە كە هەموویان كوردن. پێشتر لە ساڵی 1975ـدا بە بڕیاری سەدام حسێن خەڵكەكەی دەركرا و عەرەبی هاوردە خرایە شوێنیان. دوای 2003 كە عێراق ئازاد كراعەرەبە هاوردەكان خۆیان رۆیشتن و جێیانهێشت، بەڵام ئێستا راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دەیەوێت عەرەبی هاوردە بهێنێتەوە ئەو گوندە و نیشتەجێیان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا