پاریس یان ئەتەڵانتا كامیان سەردەكەون ؟

پۆڵەتیك سپۆڕت
بڕیارە ئەمشەو چوار شەممە یەكەم یاری قۆناغی 8 ی تاك یاری لە نێوان هەردوو یانەكانی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی و ئەتەڵانتا بیرگامۆی ئیتاڵی بەڕێوە بچێت.

سەعات 10 ی ئەمشەو یاریگای estadio da luz لە لیشبۆنەی وڵاتی پرتوگال هەردوو یانەكە ڕووبەڕوو ببنەوە ماوەی 90 خولەك كێبڕكی دەكەن بە مەبەستی بڕینی بلیتێكی قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە.

یانە پاریسییەكە پاڵەوانی هەموو شتێك لە وڵاتی فەڕەنسا ڕووبەڕووی یانەیەكی وەكو ئەتەڵانتا دەبێتەوە كە یەكەم جارە دەگاتە ئەم قۆناغە و تاكە نوێنەری یانەكانی ئیتاڵیایە كە ئەمە لە مێژووی ئیتاڵیادا ڕووی نەداوە هیچ كام لە یانە گەورەكان نەمێنن لە خولەكەدا تەنها ئەتەڵانتا نوێنەرایەتی ئیتاڵیا بكات لە بەرامبەریشدا یانە پاریسییەكە خەونی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ بەردەوام لە سەری دایە و دەخوازێت ئەمشەویش بردنەوە تۆمار بكات و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی لە چاوەڕوانی براوەی یاری شەوی پێنج شەممە لە نێوان هەردوو یانەكانی ئەتڵەتیكۆ مەدرید و لایبزیج دا.

ئەمشەو چوار شەممە سەعات 10
پاریس سانت جێرمان X ئەتەڵانتا

 

ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا