په‌یامی ماڵئاوایی لامپارد

پۆله‌تیك سپیۆرت

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێشوو یانه‌ی چێڵسی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان فرانك لامپاردیان له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌، ناوبراو له‌ ئەکاونتی فەرمی خۆی لە فەیسبوک پەیامی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌نوسێت:
شەرەفێکی گەورەبوو بۆ من کە راهێنەرایەتی یانەی چێڵسیم كرد، چونكه‌ ئەو یانەیە ماوەیەکی زۆر بەشێکی گەورەی ژیانم بوو، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌مووان ده‌كه‌م له‌ ماوەی 18 مانگی رابردوودا پشتیوانیان كردم.

لامپارد زیاتر ده‌نوسێت و ده‌ڵێت:
شانازی دەکەم بەو دەستکەوتانەی بەدەستم هێناون له‌گه‌ڵ چێڵسی، هەروەها شانازی بە یاریزانه‌ لاوه‌كانی ئەکادیمیای یانه‌كه‌وه‌ دەکەم، كه‌ له‌گه‌ڵ تیمی یه‌كه‌م یارییان كرد. جگه‌ له‌مانه‌ سوپاسی ئەبرامۆڤیچ و یاریزان و ستافی راهێنەرانی یانەکەم ده‌كه‌م كه‌ پشتیوانم بوون، هه‌روه‌ها هیوادارم لە داهاتوودا چێڵسی بە هەموو شێوەیەک سەرکەوتوو بێت و كاری گه‌وره‌ بكه‌ن

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک