ڕووداوە وەرزشییەکان لە ڕه‌مه‌زاندا 

نووسینی: محمد عواد
وه‌رگێڕانی: كامه‌ران پاڵانی

سه‌ره‌تای (ڕووداوە وەرزشییەکان لە ڕه‌مه‌زاندا) به‌م پرسیاره‌ گرنگه‌ ده‌بێت: چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌ مسوڵمانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی نێوان پابه‌نده‌ دینی و وه‌رزشییه‌كه‌یاندا؟

به‌هۆی زۆربوونی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌ مسوڵمانه‌كان له‌ ئه‌وروپادا و هاوكات بوونی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له‌گه‌ڵ یاریه‌كانیان له‌ خول و پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، بۆیه‌ یانه‌كان په‌نایان برده‌ به‌ر پزیشكان و پسپۆڕان به‌ پێدانی ڕێنماییه‌ به‌ یاریزانه‌كان، لێره‌دا گرنگترینیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌:

1- پێویسته‌ له‌سه‌ر یاریزان پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێنوێنیه‌ پزیشكیه‌كان بێت كه‌ پێشكه‌شی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تووشی مه‌ترسی نه‌كات یان دابه‌زینی ئاستی له‌ كاتی یاریدا، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ گه‌وره‌ی پزیشكانی فیفا (جێری دڤۆراك) له‌ مۆندیالی (2014) گوتی: ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كان ئه‌و سیستمه‌ گونجاوه‌ی بۆیان دانراوه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌وا تووشی دابه‌زانی توانای جه‌سته‌یی نابن سه‌ره‌ڕای ڕۆژووگرتنه‌كه‌یان.

2- هه‌ندێك له‌ توێژینه‌وه‌كان زۆری ژماره‌ی پێكانی یاریزانه‌ مسوڵمانه‌كان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌، بۆیه‌ پێشنیاریان كردووه‌ كه‌ پاش خوله‌كی 60 كه‌ یاریه‌كه‌ گه‌رموگوڕتر ده‌بێت، یاریزانه‌ ڕۆژووگره‌كان بهێننه‌ ده‌ره‌وه‌.

3- پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی نێوان به‌ربانگ كردنیان بۆ پێش بانگی به‌یانی، (5-6) لیتر ئاو بخۆنه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك (1) لیتر دوای به‌ربانگ و (1) لیتریش له‌ كاتی پارشێودا.

4- خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ ڕێژه‌ی كاربۆهایدراتی زۆر تێدایه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ ڕێژه‌ی شه‌كری زۆر تێدایه‌.

5- له‌ كاتی نیوه‌ڕواندا، سه‌رخه‌وێك بشكێنن (قه‌یلوله‌) و نابێت ڕۆژانه‌ (له‌ 24) كاتژمێردا، (7) كاتژمێركه‌متر بخه‌ون.

6- خۆشۆردن (ئاوكردنه‌ پێداكردنه‌ خۆ) پێش یاری و له‌ نێوان گێمه‌كاندا.

7- نابێت له‌ كاتی یاریه‌كاندا خۆیان زۆر هیلاك بكه‌ن، زیاتر پشت به‌ پاسدان ببه‌ستن له‌ بری ڕاكردن به‌ تۆپه‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا