حكومەتی هەرێم: هەركات داهات كۆكرایەوە موچە دابەش دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی ئامادەكاری بۆ كۆكردنەوەی داهات دەكات و هەركاتێك داهاتەكان كۆكرانەوە موچە دابەش دەكرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جەخت لەسەر رێكخستنەوەی داهات لەخاڵە سنورییەكان و بنەبڕكردنی گەندەڵی دەكەنەوە.

لەبارەی دابەشكردنی موچەشەوە باسی لەوەكرد، دابەشكردنی موچە ئەولەویەتی كاری حكومەتەو ئێستاش وەزارەتی دارایی ئامادەكاری دەكەن، هەركات داهاتەكانیان كۆكردەوە ئەوا موچە دابەشدەكرێت.

وتیشی، “ئامانجی سەرەكی هەرێم ئەوەیە لەگەڵ عێراق رێكبكەوێت، هەموو ئەو مەرجانەی لەچوارچێوەی دەستور لەسەریەتی جێبەجێیكردووە، كە پێكدێت لە 250 هەزار بەرمیل و نیوەی داهاتی ناوخۆ، هیوادارین ئەو پرۆژەیاسایە لەپەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای كۆبونەوەی شاندی دانوستانكاری حكومەت لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان باسیان لەوەكرد، وەزیری دارایی پێی راگەیاندوون كە لە ناوەڕاستی مانگی یەكی ئەمساڵەوە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا