وه‌زیری دارایی عێراق واده‌ی ناردنی 320 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ئاشكراده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری دارایی عێراق له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی ئه‌م مانگه‌ی عێراق گوتویه‌تی ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ ده‌نێرن.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ کۆبونەوەی هاوبەشیی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی خستنە ڕوی پرۆژەیەکی تایبەت بە چاکسازی دارایی کە بە ناوی پەڕەی سپی ئامادەکراوە بەڕێوەچوە، هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق كه‌به‌شداریی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد، لە لاپه‌ڕه‌ی تایبەتی خۆیی لە تۆری كۆمەلایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە:”لەكۆبونەوەكەدا لەگەڵ ئەحمەدی حاجی رەشید بە نوسراو خستمانە بەردەم وەزیری دارایی كە كەی 320 ملیاری ئەم مانگەی هەرێم دەنێرن؟ لە وەڵامدا وتی، ئەمرۆ”.

پۆلەتیك پرێس بۆ ئه‌و پرسه‌ پەیوەندی كرد بە بەرپرسێك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم، ئه‌و به‌رپرسه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی”ئەمرۆ عێراق 320 ملیار دینار دینار بۆ هەرێم ده‌نێرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا