ئەو خواردنانەی زیان بەكۆئەندامی بەرگری دەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس:
هەندێك كەس هەیە، كە سیستمی خۆراك پەیڕەو دەكەن بۆ دابەزینی كێشی لەشیان، بەڵام پێویستە بەشێوەیەكی تەندروست پەیڕەوی بكەن، ببۆ ئەوەی زیان بەكۆئەندامی بەرگری نەگەیەنێت.

كیسینا چیكوفیسكیا نووسەری ڕوسی لە ڕاپۆرتێكیدا، كە ماڵپەڕی ماری كلێر بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات تەنیا ڤیتامینەكانی خۆراكی پێویست نین بۆ سیستمی بەرگری لەش، بەڵكو هەندێك خواردنی نەشیاویش هەیە، كە سوودی ڤیتامینەكانیش لەناو دەبات‌و دەبێتە هۆی لاوازكردنی كۆ ئەندامی بەرگری لەش.

ئەو خواردنانەی زیان بەتەندروستی كۆئەندامی بەرگری لەش دەگەیەنن بریتین لە:

سوسەج و سجوق
ئەو گۆشتانەی دەكرێنە قوتووەوە برێكی زۆری پێكاهاتووە لە شەكری گلۆكۆزو ڕەنگ و مادەی پاراستن‌و ڕۆنی سپی، كە زیانێكی زۆر بە تەندروستی كۆئەندامی بەرگری لەش دەگەیەنن .

سۆسەكان
ئێمە چەندین جۆری سۆس بەكاردەهێنین وەك، سۆسی پەنیر سۆسی مایۆنیز، كە بەشێكی زۆر چەوری سوێریان تێدایەو لەوانەیە زیان بە تەندروستی شادەماراكان بگەیەنێت.

لە هەمان كاتدا سۆسەكانی وەك سۆسی تیژ و شیرین ئەو سۆسانەی بۆ خواردنی برژاو بەكاردەهێنریت زیان بە ڕیخۆڵە دەگەیەنێت.

كۆن فلێكس‌و ئیندۆمی
كۆن فلێكس جۆرە خواردنێكی ئامادە كراوە، كە زیاتر منداڵان بەیانیان دەیخۆن لەگەڵ شیر، ئەم جۆرە خواردنە بڕێكی زۆر لە شەكر و رۆنی خورما و شلەی گلۆكۆزی تێدا بەكارهێنراوە هەروەها ئیندۆمی بڕێكی زۆر مادەی پاراستن و شەكری تێدا بەكارهێنراوەو زیان بە تەندروستی كۆئەندامی بەرگری دەگەیەنێت.

شەكر
شارەزایانی بواری خۆراك بەردەوام هۆشداری دەدەن، كە زیادەڕۆیی لەبەكارهێنانی شەكر نەكەین، چونكە بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ كار لەسەر كۆئەندامی بەرگری لەش دەكات و تووشی هەوكردنی زۆرت دەكات، دەتوانێت لەباتی خۆراكی ئامادەكراو خۆراكی سروشتی بەكاربهێنی، كە سودێكی زۆری بۆ كۆئەندامی بەرگری دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا