سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی مێخەک

پۆڵەتیک پرێس

مێخەک یەکێکە لەو جۆرانەی بەهارات لەکۆنەوە لەبواری پزیشکی و چارەسەرکردندا بەکارهێنراوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا گرنگەکانی بۆ جەستە تێدایە و وەک هێورکەرەوەیەک بۆ ئازارەکانی جەستە بەکاردەهێنرێت.

مێخەک لەبەشێکی زۆری خواردن، شیرینی و خواردنەوەکاندا بەکاردەهێنرێت، پزیشکی بواری خۆراک سێنتیا حاج، باس لە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی مێخەک بۆ تەندروستی جەستە دەکات ئەوانیش:

-مێخەک سوودێکی زۆری بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڕەبۆ هەیە، چونکە هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە.

-ڕێگری توشبوون بەجۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەکات وەک شێرپەنجەی سی، سنگ و سورێنچک، چونکە تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە.

Cloves now on best price and high quality from Bear Stewart

-سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا و هەوکردنی گەروو هەیە، چارەسەری هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەناسە و گەروو دەکات.

-مێخەک بەیەکێک لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان دادەنرێت.

-یارمەتی نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا