پۆڵەتیک پرێس
سیر ناوبانگێکی زۆری لەهەموو جیهاندا هەیە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی دەکات و وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ کێشە تەندروستییەکان بەکاردەهێنرێت.
سیر بەرگری جەستە بەهێزدەکات بۆیە لەوەرزی زستاندا بەردەوام ڕێنمایی دەدرێت بەشێک بێت لە سیستمی خۆراکی و بەکاربهێنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆریشی هەیە ئەم کەسانە نابێت سیر بخۆن:
-ئەو کەسانەی ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە پێویستە لە خواردنی سیر دووربکەونەوە، چونکە دەبێتە هۆی سووتانی گەدە.
-ئەو کەسانەی کێشەی بێهێزی یان هەستیاری گەدەیان هەیە زیانیان پێدەگەیەنێت و دەبێتە هۆی تێکچوونی گەدە.
-ئەو کەسانەی کێشەی بۆنی ناخۆشی جەستەیان هەیە باشترە نەیخۆن.
-زۆرجار دەرمانی دژەخەستبوونەوەی خوێن لەلایەن ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشییەکانی دڵەوە دەناڵێنن بەکاردەهێنرێت و پێویستە زیادەڕەوی لەخواردنی سیردا نەکەن، چونکە لەوانەیە کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستیان هەبێت.