تورکیا چەند بڕیارێک بۆ گەشتیارانی عێراق دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

فاتح یەڵدوز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند رێوشوێنێکی نوێ بۆ گەشتیارە عێراقییەکان دانراوە و بڕیارە لە ٣٠ی ئەم مانگەوە کاریان پێبکرێت.

بەپێی بڕیارە نوێیەکانی باڵیۆزخانەی تورکیا، لە رێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، پێویستە ئەو کەسانەی بە رێگای ئاسمانی و دەریایی و زەمینی لە عێراقەوە دەچنە خاکی تورکیا، پشکنینی “SARS-CoV-2 PCR”یان پێبێت و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بێت.

هاوکات، رێگا بەو کەسانە نادرێت کە پشکنینی نێگەتیڤیان پێنییە بەرەو تورکیا گەشت بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو کەسانەی لە دەروازە سنورییەکانەوە دەچنە تورکیا و پشکنینیان پێنییە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە کەرەنتین دەکرێن.

ئەوەش هاتووە، پێویستە ئەو کەسانەی گەشت دەکەن بۆ تورکیا، ٧٢ سەعات پێش وادەی گەشتەکە پشکنین بکەن و بڕیارە ئەم رێوشوێنەش هەتا ١ی ئازاری ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت.

پێشتریش، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، گەشتکردن بەرەو بەریتانیا، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، هۆڵندا، بەلجیکا، ئێران و یابان و هەر وڵاتێکی دیکە کە لە داهاتوودا وەزارەتی تەندروستیی قەدەغەی بکات، بوەستێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا