ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پرسی بودجە كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرەتا هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بارەی رێكخستنەوەی بودجەی 2020 كۆدەبێتەوە.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەكۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدرێت تاوەكو گفتوگۆ لە بارەی بودجەی ٢٠٢٠ بكرێت.

پێشتر بەهۆی دەستلەكاركێشانەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوزیرانی پێشووی عێراقەوە نەتوانرا بودجەی 2020 پەسەند بكرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

رۆژی دووی ئەم مانگەش، وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژە یاسای ساڵی ٢٠٢٠ی پەسەند كرد و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد، پێشتریش پەرلەمانی عێراق داوای هێنانی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ی لە حكومەت كردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا