کچەکەی فەیروز لەبارەی کۆچی دوایی دایکیەوە روونکردنەوە دەدات

پۆلەتیک پرێس

ریم رەحبانی کچی فەیروز رایگەیاند، “خەڵکینە بڕۆن یارییەکەتان دووربخەنەوە لە ئێمە، هەرچیەک کە بڵاوی دەکەنەوە جگە لە نیشاندانی دەروونی نەخۆشی خۆتان هیچیتر نییە.”

ریم رەحبانی کچی فەیروز هونەرمەندی لوبنان لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، “چەن قێزەونن کە لەم کاتە سەختەی لوبنانی پێدا تێپەڕدەبێت، نەتانتوانی رق و کینەکانتان بشارنەوە،” راشیگەیاند، “خەڵک چیتر توانای بیستنی هەواڵی ناخۆشی نەماوە، هیواخوازین باجی ئەم هەواڵە ناڕاستانە بدەن کە بڵاویدەکەنەوە.”

باسی لەوەشکردووە، “لەم سەردەمەدا بە بێ بیرکردنەوە هەواڵ بڵاودەکرێتەوە،ئەمەش هیچ ناوێکی لێنانرێت جگە لە بەشداریکردن لەو تاوانە قێزەونانە.”

سەرباری رەتکردنەوەی کۆچی دوایی فەیروز لەلایەن ریم رەحبانی کچیەوە، هێشتا قسەوقسەڵۆکی خەڵک لەمبارەیەوە کۆتایی پێنەهاتووە و بووەتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەمەش خێزانی فەیروزی توڕە کردووە.

رسالة حادة من ابنة فيروز لمروجي إشاعة وفاة والدتها

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا