پۆڵەتیک پرێس
سەرەڕای بەدەستهێنانی زیاتر لە 200 تۆماری جیهانی، بەم دواییانە دەیڤد ڕاش ی ئەمریکی ژمارەیەکی نوێی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد، کاتێک بەلەبەرکردنی 111 تیشێرت بەسەریەکدا نیو ماراسۆنی بەڕاکردن بڕی.
ڕاش ژمارەی پێوانەی شکاند و ناوی چووە کتێبی گینسەوە وەک کەسێک کە زۆرترین ژمارەی تێشێرتی بەسەریەکا لەبەرکردووە و بەردەوام بوو لەڕاکردن بۆماوەی دوو کاتژمێر و 47 خولەک و 55 چرکە.
ڕاش ئاماژەی بەوەشکرد تیمی پشتگیریەکە نزیکەی 25 خولەک خولەکیان ویستووە بۆئەوەی یارمەتی بدەن بۆ لەبەکردنی 111 تیشێرت بەسەریەکدا، ڕاش تائێستا 200 ژمارەی پێوانەیی لە کتێبی گینسدا تۆمارکردووە.