بەڤیدیۆ..بەهۆی دانانی ئاریەڵێکەوە تاوەری ئیڤڵ بەرزییەکی زیادیکرد

پۆڵەتیک پرێس

تاوەری ئیڤڵ دوای ئەوەی ئەندازیاران ئاریەڵێکی پەیوەندیکردنی نوێیان لەسەر بەناوبانگترین تاوەری فەڕنسا دانا شەش مەتر بەرزییەکی زیادیکرد.

گەشتیارانی ناوچەی تروکادێرۆ ئاریەڵە نوێیەکان بینی کە بە هەلیکۆپتەر لەسەر تاوەرەکە دایاننا، ژان فرانسۆ مارتن، سەرۆکی ئەو کۆمپانیایەی تاوەری ئیڤڵ بەڕێوەدەبات، وتی پێشکەوتنی زانست بەشێکی دانەبڕاوە لە مێژووی 132 ساڵەی تاوەرەکە کە بە “خانمی ئاسنین” ناسراوە.

باسی لەوەشکرد لە سەرەتای سەدەی بیستەم و دامەزراندنی ڕادیۆوە سەدە دوای سەدە تا ئیستا تاوەی ئیڤڵ هاوبەشی هەموو تەکنەلۆجیاکانی پەخشکردن بوو، بۆیە جارێکی دیکە گەڕاینەوە، کاتێک تاوەری ئیڤڵ لەساڵی 1889دا کرایەوە بەرزییەکەی 312 مەتربوو، دوای دانانی ئەم ئاریەڵە بەرزییەکی لەئێستادا 330 مەترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا