مەلەوانێکی میسڕی لە شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەدام کەیلانی مەلەوانی میسڕی بڕوای وایە دەتوانێت بۆماوەی ١٥٠ سەعات لە ئاودا بمێنێتەوە بەمەش ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت.

زەکەریا سەعید راهێنەری گەنجە میسڕییەکە بە ماڵپەری سکای نیوزی راگەیاند، ماوەی پێنج رۆژە سەدام لە دەریای سوردایە لە باشوری سینا، وتیشی: تەنیا ٣٠ سەعاتی ماوە بۆ گەیشتن بە ١٥٠ سەعات و شکاندنی ژمارەی پێوانەیی.

راهێنەرەکەی سەدام ئاماژەی بەوەشکرد، دڵخۆشین کە تەندروستییەکی باشی هەیە و مەعنەویەتی بەرزە، وتیشی: دڵنیاین لەوەی سەردەکەوێت.

سەدام کەیلانی تەمەن ٣٢ ساڵ، رۆژی پێنجشەممەی پێشوو لەگەڵ دەیان مەلەوانی دیکە دەستیان بە مەلەکردن کرد، بەپێی هەواڵەکەی سکای نیوز، ئەو گەنجە میسڕیە توانیویەتی بگاتە قوڵی ١٠ مەتر.

ساڵی ٢٠١٨، کتێبی گینسی پێوانەیی درێژترین ماوەی مەلەکردنی تۆمار کرد کە ١٤٢ سەعات و ٤٢ خولەک بوو و تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەشکێنراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا