پەرلەمانی عێراق بڕینی 40%ـی ده‌رماڵه‌ی فەرمانبەران رەتدەكاته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە په‌ر‌له‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مان بڕینی بەشێك لە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبه‌ران رەتدەكاته‌وه‌.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپه‌رله‌مانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران هەنگاوی ناوە بۆ لابردنی ئەو بڕگانەی پڕۆژە یاسای بودجە تایبەت بەبڕینی لە 40%ـی ده‌رماڵه‌ی فەرمانبەران، ئەگەر ئەوان نەیانتوانی ئەو كارە بكەن لیژنەی دارایی ڕازیی نابێت و خۆی لایده‌بات.

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، “ئه‌گه‌ر هەنگاوەكان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بن، فەرمانبەران و هاوڵاتیان بكرێنە ئامانج بۆ چارەسەركردنی كێشە دراییەكان و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌، ئه‌وا ئێمه‌ ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق وتیشی:”حكومەت دەیەوێت هەموو گۆڕانكارییەكان بەو ئاراستەیە بێت، كه‌ لە سەرشانی مووچە خۆران كێشە داراییەكانی چارەسەربكات، ئەوەش بۆ وڵاتێكی بێ خزمەتگوزاریی ناگونجێت و جێگای قبوڵ نیە و ناڕەزایەتی شەقامی لێدەكەوێتەوە”.

له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كان بۆ ڕێگریكردن له‌حكومه‌ت كه‌ ده‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بات وتی، ڕێگریی دەكەن لە جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی تایبەتن بەبڕینی دەرماڵەو مووچەی فەرمانبەران، هەوڵ دەدەن رایگرن یاخود گۆڕانكاری تێدا بكەن بە شێوەیەك كورتهێنانەكان كەم ببێتەوە و ژیانی فەرمانبەران و هاوڵاتیانیش قورستر نەبێت.

جه‌مال كۆچه‌ر پێیوایه‌، دەكرێت دەستكاری دەرماڵەكان بكرێت بەڵام قوناغ بەقۆناغ بێت، لەبەر ئەوەی جێبەجێكردنی هەموو ئەو هەنگاوانە پێكەوە لەزیانی مووچەخۆرانه‌.

ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ به‌رده‌وامی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 و ناردنی بۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا پڕۆه‌ژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا