پۆڵەتیك پرێس
مامۆستایانی ناڕازیی رایانگەیاند، سبەی خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجام دەدەن و داواش دەكەن گشت چین و توێژەكان لەگەڵیان بەشدار بن.
مامۆستایانی ناڕازیی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، حكومەت لەمساڵدا تەنها چوار مووچەی دابەشكردووەو بەشێوەی نایاسایی مووچەی بڕی وون.
داواشیانكرد، سەرجەم چین و توێژەكان و پەرلەمانتاران لەگەڵیان بن و ناڕەزاییەكانیان بگوازنەوە بۆ شەقام و رێگە نەدەن چیتر مافەكانیان زەوتبكرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆبونەوەو بڕیاریاندا تاوەكو ساڵی نوێ پرۆسەی خوێندن دەست پێنەكاتەوە.
بەشێك لە مامۆستایانیش ئاماژە بەوەدەكەن حكومەت بەهۆی نەدانی مووچەوە دەوامی راگرتووە نەك لەبەر كۆرۆنا، داواش دەكەن حكومەتی هەرێم لەوە زیاتر مافەكانیان پێشێل نەكات.