كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی فشاری مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش خۆیان بۆ دیاریكردنی خۆپیشاندانی سەرتاسەری رابگەیەنن.

دڵشاد بابانی سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی فشار بەپۆڵەتیك پرێسی وت، “سبەی دووشەمە كاتژمێر 11 پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕوژئاوا لە سلێمانی كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری رادەگەیەنین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، خۆپیشاندانەكەیان بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە دەبێت.

ئەو هەڵوێستەش لەكاتێكدایە، ئێستا كە چەند رۆژێكی كەمی ماوە بۆ مانگی 10، بەڵام مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم تەنها مووچەی سێ مانگی ئەمساڵیان وەرگرتووە، بەجۆرێك دوو مووچەی كۆتاییان بە لێبڕینی سەدا 21 وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا