كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و ئەنجومەنی فشار یەكەم رۆژی ساڵی خوێندنی ئەمساڵیان وەك دەستپێكی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دیاریكرد.

بەشێك لە مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و ئەنجومەنی فشار لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەكەن.

ئاماژەیان بەوەشكرد، ئەمجارە ناڕەزایەتییەكانیان دەبەن بۆ هەولێری پایتەختی هەرێم.

هاوكات ناڕەزای خۆشیان لەبارەی خوێندنی ئۆنلاین رایگەیاندو جەختیان لەوەكردەوە دژی داخرانی دەرگاكانی زانكۆ و خوێندنگاكان دەوەستنەوە.

پێشتر دڵشاد بابانی سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی فشار بەپۆڵەتیك پرێسی وت، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لە سلێمانی كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری رادەگەیەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا