پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌كاتی به‌خاكسپاردنی موحسن فه‌خریزاده، زانای ئه‌تۆمی ئێران سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی له بكوژانی فه‌خریزاده كرد.
سوپای پاسداران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌مزووانه كات و شوێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له بكوژانی موحسن فه‌خریزاده دیاریده‌كه‌ن.
سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “به‌دوژمنانمان ده‌ڵێن چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی كوشنده و جه‌رگبڕ بن، ئێمه‌ین بڕیار له‌سه‌ر ئامانجه‌كه ده‌ده‌ین”.
عه‌لی شه‌مخانی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لێدوانێكی نوێ‌دا ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل و ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له‌پشت كوشتنی فه‌خریزاده‌وه‌ن.
هه‌رچه‌نده له‌كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل ڕاده‌كێشێت، به‌ڵام نه ته‌لئه‌بیب نه واشنتۆن تا ئێستا به‌فه‌رمی ئه‌وه‌یان پشتڕاستنه‌كردوه‌ته‌وه، كه ئه‌وان بكه‌ری سه‌ره‌كی كوشتنی فه‌خریزاده بن.