قاچاخچێتی میلیشیاكان لەناوچە سنوورییەكانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
بەدرێژایی چەند دەیەیەك، شاری قائیم، لەگەڵ ئەوەی شارێكی سنورییە و خێزانەكانی لەهەردوو بەرەی عێراق و سوریا لە روباری فوڕات هاوبەشی دەكەن، بەنزیكەیی بەڕووی خەڵكی تردا داخراوە.

دانیشتوانی قائیم، كە بە كەسی پارێزگار ناویان دەهێنرێت، پارێزگاری لە شارەكەیان دەكەن لەو كەسە نامۆیانەی بە شارەكەیاندا تێدەپەڕن تەنانەت ئەگەر لە شارەكانی عەنە و راوە و هەیتەوە بن لەرۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە خوارووی عێراق، بەڵام ئەمە بۆ بوونی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی پێچەوانەیە.

عەبدوڵا ئـ. پیاوێكی تەمەن ٤٠ ساڵی شارەكەیە لەبارەی سەردەمی حكومرانی سەدام حسێنەوە دەڵێت: ئێمە لە قاچاخچی و بەرپرسی هەواڵگری عێراق و سوریا دەترساین، ئێستاش هەمان دۆخ بەزیادەوە بەردەوامە.

ئێمە لە قاچاخچی و بەرپرسی هەواڵگری عێراق و سوریا دەترساین

وەك هەر شارێكی سنوری دیكەی جیهان، قائیم بنكەی بازرگانی یاسایی بوو لەڕێی ئەو دەروازەیەی عیراق بە سوریاوە دەبەستێتەوە، هاوكات، ناوەندی چەندین جۆری بازرگانی رەش بوو، تەنانەت لە سەردەمی سەدام حسێنیشداـ كە لێخۆشبوونی نەبوو بۆ هیچ جۆرە پێشێلكارییەك.

قاچاخچییەكان كۆمەڵێك بوون پێكهاتبوون لە بەرپرسانی سنور و هەواڵگری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، عەبدوڵڵا ئاماژە بەوە دەكات، ئەو قاچاخچییانە لەنێوان دوو وڵاتەكە قاچاخچێتیان بە چەك و مەڕ و خەڵك و كتێبی قەدەغەوە دەكرد.

ئەو قاچاخچییانە لەنێوان دوو وڵاتەكە قاچاخچێتیان بە چەك و مەڕ و خەڵك و كتێبی قەدەغەوە دەكرد

دواتر كە دەسەڵاتی سەدام حسێن رووخا، بۆماوەیەكی كەم خەڵكی قائیم هەناسەیەكی ئارامیان هەڵمژی، بەر لەوەی بازرگانی سەر سنوور لەلایەن كەسانی دیكەوە دەسەڵاتی بەسەردا بگیرێت و ببنە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ناوچەكە.

ماوەیەك دوای رووداوەكانی ساڵی ٢٠٠٣، رێكخراوی ئەلقاعیدە و پاشان رێكخراوی داعش دەستیان بەسەر بازرگانی نایاساییدا گرت، بەپێی قسەی عەبدوڵڵا، ئەگەر جاران بەرپرسانی هەواڵگری سەدام حسێن كتێبی قەدەغەیان بهێنایەتە ناو عێراقەوە، كەچی دواتر قاچاخچییەكانی ئەلقاعیدە خواردنەوەی ئەلكهولیان دەهێنایە وڵاتەكەوە و لە هەمان كاتیشدا رێگەیان بەكەس نەدەدا بیخواتەوە، كەسێكیش بیخواردایەتەوە قامچییان لێدەدا، هاوشێوەی ئەلقاعیدە، قاچاخچییەكانی داعشیش هەمان سیناریۆیان پەیڕەو دەكرد.

لەدوای روخانی رێكخراوی داعش و دەركردنیان، لایەنێكی دیكەی مەترسیدار دەستی بەسەر بازرگانی نایاساییدا گرت كاتێك میلیشیاكان هاتنە بەرەی جەنگەوە لە سوریا و سەربازگە و رێرەوی سنورییان بنیادنا، بەپێی قسەی دانیشتوانی ناوچەكانی سەر سنوور، ئەو میلیشیایانە خەڵكی دەترسێنن و سامانەكانیان تاڵان دەكەن.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی ناوچەكە، چەكدارانی حیزبوڵڵا كۆنتڕۆڵی دوو دەروازەی سنوری لە قائیم دەكەن، یەكێكیان ناوی “ئەلسكەك”ە لەڕێیەوە ١٢ بارهەڵگرییان لە عێراقەوە ناردووەتە سوریا بە بێ ئەوەی هیچ كەسێك بزانێت ئەم بارهەڵگرانە چیان تێدابووە.

بارهەڵگرییان لە عێراقەوە ناردووەتە سوریا بە بێ ئەوەی هیچ كەسێك بزانێت ئەم بارهەڵگرانە چیان تێدابووە

سەرچاوەكە ئەوەش دەڵێت: گواستنەوەی ئەو بارهەڵگرانە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە و میلیشیاكان هەڵدەستن بە قاچاخچێتی هەمەجۆر بەنمونە قاچاخچێتی كەل و پەل وچەك، بەڵام لە هەمووی مەترسیدارتر ئەوەیە، هەڵدەستن بە كردنە ژوورەوەی تاكەكانی ئەو خێزانە داعشانەی لە كەمپی هۆلی سوریا دەستبەسەركراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەش دەكات، میلیشیاكان بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵی ناوچەكەیان كردووە و كەس ناوێرێت دژیان بوەستێت.

هاوشیوەی قائیم، میلیشیاكان دەستیان بەسەر شارەكانی دیكەی دەوروبەری ئەنباردا گرتووە بۆنمونە شاری عەكاشاتی سنوری.

شێخ م. كەربولی دەڵێت: میلیشیاكان نفوزیان لە هەموو پارێزگاكاندا هەیە، بەڵام بەشیوەیەكی راستەوخۆ كارەكانیان لە شارە سنورییەكان بەڕێوەدەبەن.

بەپێی راپۆرتێكی الحرە، میلیشیاكان بەدرێژایی رێگای موسڵ لەڕێی لیوای ٤٢ و ٤١ی حەشدی شەعبی بڵاوبوونەتەوە، وەكچۆن بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای ئەلشەبەك دەستیان گرتووە بەسە ناوچەكانی شەنگال و رەبیعە لەسەر سنوور.

بەر لە چەند رۆژێك، هێزێك كە وا بڵاوكرایەوە سەر بە لیوای ٤٢ی حەشدی شەعبیە، هەستان بە رفاندنی ١٢ كەس و هەشت لەو رفێنراوانەیان كوشت كە خەڵكی فەرحاتیەی سەڵاحەدین بوون.

بەپێی سەرچاوەیەك لە پارێزگای سەڵاحەدین، میلیشیاكان ئەو كەسانەن كە بەم جۆرە كارانە هەڵدەستن بەڵام پێناچێت هیچ لێكۆڵینەوەیەكیان لەگەڵ بكرێت.

سەرباری ئەم كارانەش، ئەو میلیشیایانە ئازادی تەواویان هەیە لە گواستنەوەی هەر شتێك لەنێوان بەغدا و سوریا بەڕێگای موسڵدا.

لەو بارەیەوە، ئەحمەد عەبدولسەلام بەرپرسی خانەنشین دەڵێت: میلیشیاكان لەڕێی ئەم دەسەڵاتگیریەوە ئامانجی ستراتیژی بەدیدەهێنن لەناویشیاندا دەستگرتن بەسەر رێگای نێوان سوریا و ئێران لەڕێی عێراقەوە.

بەپێی قسەكانی عەبدولسەلام، نەخشەی بڵاوبوونەوەی میلیشیاكان بەزۆری سەرنجی لەسەر شادەمارەكانی عێراقە لە سنوری ئێرانەوە لەگەڵ دیالە كە لەلایەن رێكخراوی بەدر و میلیشیاكانەوە كۆنتڕۆڵكراوە و بەرەو سنوری سوریا لەگەڵ قائیم و رەبیعە.

عەبدولسەلام دەشڵێت: میلیشیاكان بڕیاری ئەمنی دەردەكەن و هەموو ئەو كەسانە بێدەنگ دەكەن كە دژیان دەوەستن تا كەس بەو چالاكییانە نەزانێت كە لەپشت پەردەوە ئەنجامیدەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا