پەکەکە دەستوەردان لە باشوردا دەکات؟

وەزیری دەوەی دەولەتی تورکی داگیرکەر گوتی پەکەکە ھەندێک ناوچەی ھەرێمی داگیرکردوە، دواتریش مەسعود بارزانی سەرۆکی پدک، ھەمان قسەی دوبارە کردەوە، یٔێستا خەریکە حزبۆچکە و توتیە! موچەخۆرەکانی تریش هەمان قەوان لێدەدەنەوە.

 

لێرەدا باس لە ھەموو ھەوڵە پۆزەتیڤەکانی پەکەکە ناکەم لە پاراستنی دەسکەوتەکانی باشوور و یٔەو شەھیدانەی بۆ بەرگری لە باشوور داویەتی و لە چەندین کاتی جیاواز و مەترسیداردا فریای باشور کەوتووە.

پەکەکە هەمیشە ڕێزی لە دەستکەوت و یاساکانی ھەرێمی کوردستان و دەزگاکانی گرتوە بەڵام خودی پارتی و حکومەتەکەی لە ھەموو لایەک زیاتر بێرێزی بە یٔەزموونی هەرێم و دامودەزگاکانی کردووە و دەیکات.

 

یٔایا لە حکومەت و پەرلەمانەوە تا هەموو دەسەڵاتەکانی ھەرێم کامەیان لەژێر دەست و فەرمانی پەکەکەدایە؟ یان لە یٔەنجامی دەستوەردانەکانی پەکەکە کامیان بریارێکیان لە بەرژەوەندی پەکەکە تا یٔێستا داوە؟

بەپێچەوانەوە کۆی یٔەو دەسەڵاتانە و ژێرخان و سەرخانی یٔابووری هەرێم لە ژێر ھەژمونی تورکیایە و یٔەنقەرە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و دەیانی تری لە خۆرا تەعین نەکردوە.

باشوری لە سەرجەم ڕوەکانەوە خستۆتە ژێر داگیرکاری خۆیەوە، جا یٔەگەر نیازێک و رزگارکردنی باشور و پاراستنی دەسکەوتەکان ھەبێت دەبێت یٔاراستەکان بگۆڕدرێن.

لە جێی یٔەوەی ڕوی دەمتان لە تەڤگەری یٔازادیخوازی پەکەکە بێت کە مافی تێکۆشانی لە باشوری کورستان لە زۆرینەتان زیاترە چونکە لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەتا شەڕی داعش و هێرشی حەفتەنینی تورکیا لە یٔەمساڵدا باشووری لە داگیرکاری پاراستووە و گەل یٔەم ڕێکخستنەی قبوڵ کردوە، یٔەو راستیە مێژویەش ھەیە ، یٔەویش یٔەوەیە شەرعیەتی ھەر ھیز بە دنپێدانانی دەولەت و دەسەلات نابێ بەڵکو ھێزی شۆرشگێر بە خۆشەویستی و قبوڵکردنی کۆمەڵگە شەرعیەت وەردەگرێت، بۆ یٔەمەش دەمێکە پەکەکە شەرعیەتی لە کۆمەڵگەی باشور وەرگردوە، رۆژ بە رۆژیش یٔەم ھیوایە پەکەکە لە ناو دڵی کۆمەڵگە مەزن دەکات.

 

لەلایەکی ترەوە ، گەر لە خەمی دەسکەوتەکان بن بۆ یٔەوەی لەناو نەچێ، دەبێت روی دەمی ھەموو لایەک لە دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا و یٔەو دەیان بارەگای سەربازی و سەدان بنکەی سیخوڕییەی تورکیا و تیرۆر و هاوکارییەکان پارتی و ھێزە وابەستەکانی بێت بۆ تورکیا کە بەیٔاشکرا گەورەترین ھەرەشە و مەترسیان لەسەر خەڵک و خاکی کوردستان دروست کردووە و بە یٔاشکرا ھەموو رۆژێ ھێرشی ھەمە لایەنە دەکاتە سەری.

بێریڤان محەمەد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا