داوا دەكرێت دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ پرسی دواكەوتنی مووچە بێت

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكیاندا داوا دەكەن دانیشتنەكەی سبەی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بكرێت بە پرسی دواكەوتنی مووچەو چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا.

هلز ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كە یەكێكە لەو پەرلەمانتارانەی واژۆی یاداستەكەی كردووە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دەیانەوێت پەرلەمان كۆبونەوە لەسەر بابەتی گرنگ بكات كە پەیوەست بێت بە چارەنوسی خەڵكەوە.

وتیشی، “دەمانەوێت بابەتی مووچەو چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەپەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە بكەین نەوەك لەسەر بابەتی دیكە كۆبینەوە كە بۆ خەڵكی زۆر گرنگ نییە”.

بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێم لەبارەی پرسی كۆچی گەنجان كۆبێتەوە.

هلز ئەحمەد باس لەوەدەكات، ئێستا نەبوونی مووچە كێشەی زۆری بۆ خەڵكی دروست كردووە، بۆیە داوا دەكەن بابەتی مووچە تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەی سبەی پەرلەمان بێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە فەرمانبەرانی عێراق لە ماوەیەكی كەمدا مووچەی مانگەكانی 10 و 11 یان وەرگرت، بەڵام تائێستا هەرێم مووچەی مانگی 10ی دابەش نەكردووەو ناشزانرێت كەی دەست بەدابەشكردنی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا