لە دوو ناوچەی هەرێم دابەشكردنی مووچە راگیرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو بانكی چەمچەماڵ و چەرموو رایانگەیاند، بەهۆی نەگەشتنی لیستی بەشێك لە خانەنشینان و خراپی كەش و هەوا، دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول دوادەكەوێت، بانكی رانییەش لە راگەیەنراوێكیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بەهۆی خراپی كەشوهەواوە موچە دابەشناكەن.

رۆژی چوارشەممە، هەردوو بانكی چەمچەماڵ و چەرمۆ راگەیەنراوێكی هاوبەشییان بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ئاگاداری خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول كراوەتەوە كە بەهۆی نەگەیشتنی لیستی بەشێك لە خانەشینان، هاوكات خراپی كەش و هەواو ڕێگاوبان و كەمی سویلەی نەقدی لە بانكەكان كە تا ئێستا دڵنیا نین سبەی لەكاتی پێویست پارە دەگاتە بانك یاخود ناگات، بۆیە دابەشكردنی موچەكانیان دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو .

لەلایەكی دیكەوە بانكی رانییە لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بەهۆی خراپی كەشوهەواوە موچە دابەشناكەن.

رۆژی چوار شەممە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند رۆژی پێنج شەممە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا، شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، ئاوەدانكردنەوە، رۆشنبیری، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی) دابەش دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا