پۆڵەتیك پرێس هۆكاری بەشداری شێخ باز لەكۆبوونەوەكەی شاندی هەرێم ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس:
شێخ باز، بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كار گروپ، بەشداری كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت كرد.

كۆبوونەوەكە رۆژی دوو شەممە 23ی تشرینی دووەم بەرێوەچوو، كە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا كرا.

بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەكۆبوونەوەكە، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، مەسرور بارزانی بەم نزیكانە شێخ باز وەك كاندیدی سامانە سروشتییەكان رادەگەیەنێت، بۆیە بەشداری كۆبوونەوەكەی كردووە.

هەر بەپێی قسەی سەرچاوەكە، كە تایبەت بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، شێخ باز ئێستا وەك راوێژكارێكی نافەری مەسرور بارزانی لەئەنجوومەنی وەزیران كار دەكات‌و لەماوەی داهاتووش ناوی وەك وەزیری سامانەسروشتییەكان بە پەرلەمان دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا