داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان باس لە گرنگی هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات و دەڵێت، ماوەی 13 ساڵە، یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكراوەتەوە و لەماوەی ئەم 13 ساڵەشدا، كۆمەڵگای كوردەواری گۆرانكاری و گەشەسەندنی زۆری بەسەردا هاتووە و دۆخەكەش وا دەخوازێت یاسای هەڵبژاردن هاوشانی ئەم گۆڕانكارییانە بروات، نەك پاشەكشە بكەین و پاساوی ناجۆر بهێنرێتەوە.

لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت: یاسای ژمارەی (1)ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كەم و كوڕی زۆری تێدایە، بەشێوەیەك ئەم یاسایە لە ئێستادا لەگەڵ ئاستی گەشەسەندنی سیاسی و دیموكراسی و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان دا ناگونجێت.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەدەكات ئەو پاساوانەی لەلایەن هێزێكی دیاریكراوی هەرێمەوە و لەژێر هەر بیانوێك دا دەهێنرێنەوە، بۆ خۆدزینەوەیە لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و تەگەرەدروستكردن لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بەردەوامبوون لەسەر سیستەمی یەك بازنەیی، كە پاساوی زۆر نالۆژیكین و خزمەتی دیموكراسیەتی هەڵبژاردنێكی راستەقینە ناكەن.

ئەوەشدەخاتە ڕوو، ماوەی 13 ساڵە، واتا لە سالی 2009 ەوە یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكراوەتەوە و لەماوەی ئەم 13 ساڵەشدا، كۆمەڵگای كوردەواری گۆرانكاری و گەشەسەندنی زۆری بەسەردا هاتووە و دۆخەكەش وا دەخوازێت یاسای هەڵبژاردن هاوشانی ئەم گۆڕانكارییانە بروات، نەك پاشەكشە بكەین و پاساوی ناجۆر بهێنرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا