دادوەریی و دیموكراسی

وەها چاوەڕوان دەكرا كە ئەم هەڵبژاردنەی ئەمریكا، هەڵبژاردنێك بێت لە ڕێگای دادگاكانەوە یەكلایی بكرێتەوە.

لە سەر ئەم بنەمایە وەها دەبینرا كە ئەگەر دادوەرێك لە لایەن كۆمارییەكان یان دیموكراتەكانەوە دامەزرابێت ئەوا بەپێی دادگا و یاسا و ڕێساكان كارناكات، بەڵكو بەرژەوەندی حیزبە سیاسییەكەی و دونیابینییەكەی لە بەرچاو دەگرێت.

ئەمە لە كوردستان زۆر بە زەقی دەبینرا و زۆرجار لە میدیاكان پرسیارم لێكراوە. بەڵام وا دەركەوت دادوەرە كۆمارییەكان، مەرج نیە تەنها لە بەر كۆماریی بونیان، بە باش و بە خراپ پشتیوانی ترەمپ بن. بەڵكو بە پێچەوانەوە دژ بە ترەمپن. ئەمە مایەی نائومێدییە بۆ ترەمپ و دونیابینییە ڕۆژهەڵاتییەكەی و جەماوەرە توڕەكەی.

ئەمە ئەو وانە بە نرخەمان بۆ دوپات دەكاتەوە كە دیموكراسی دوو بنەمای سەرەكی هەیە. بنەمایەكی گۆڕاو و بنەمایەكی نەگۆڕ. دەزگا گۆڕاوەكان، بۆ نمونە كۆنگریس، دەكرێت بە هۆی دەرئەنجامی سیاسی دۆخی سیاسییەوە بە تەواوی بە سیاسی ببن. مەبەستم لە بە سیاسی بوون ئەوەیە كە تەنها بەرژەوەند خۆیان نەك بەرژەوەندی گشت لە بەرچاو بگرن، ئەوا سیستەمی دادوەریی دەبێت ئەو دەزگایە بێت كە بە نەگۆڕ بمێنێتەوە. ئەگەر سەرۆك مافی دامەزراندی هەیە، بەڵام مافی لابردنی نیە.
سیستەمی دادوەریی لە كوردستان پاشكۆی سیستەمی سیاسییە. ئەمە وەك گەنینی خوێ وایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا