پۆڵه‌تیك پرێس:
عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌دای كاركردنی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراكرد.
عه‌دنان عوسمان له‌چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “پێم سەیرە ئەگەر كەسێك هەبێت لەم كابینەیه رازیبێت، كە بازارت وەستانبێت و مووچەت پێ‌نادرێت، خزمەتگوزاری لەچی رازیبین نیگەرانییەكانمان گەیاندووە و ئێمەش رازی نین لەئەدای حكومەت”.
ئه‌و قسانه‌ی عه‌دنان عوسمان له‌كاتێكدایه، له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداربوو له‌ده‌نگدان به به‌په‌سه‌ندكردنی به‌وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمی گۆڕان وتیشی، “بەداخەوە زۆر دووركەوتوینەتەوە لەو بەهایانەی كە كاك نەوشیروان مستەفا كاری لەسەركردووە تێگەیشتنی كاك نەوشیروان زۆر جیاواز بوو”.