حكومه‌تی هه‌رێم كێڵگەی نەوتیی ده‌داته‌ خاوه‌ن قه‌رزه‌كان

پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ئاشكرایده‌كات، حكومەتی هەرێمی كوردستان كێڵگەی نەوتیی لەجیاتی قەرز بەكۆمپانیاكان دەدات”.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “هەركاتێك حكومەتی عیراق بیەوێت قەرز بكات، ئه‌گه‌ر بۆ مووچەی فەرمانبەران بێت یان بۆ گەشەپێدانی پرۆژەكان، دەبێت پەرلەمان بڕەكەی دیاری بكات و رەزامەندی لەسەر بدات، ئەگینا ناتوانێت هیچ قەرزێك بكات، بەڵام حكومەتی هەرێم چەندین ملیار دۆلاری بەبێ ئاگاداری و رەزامەندی پەرلەمان قه‌رزكردووه‌، كه‌ ناشزانرێت قەرزەكە بە چ شێوەیەك بووە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند:”بڕی قەرزە دەرەكییەكانی هەرێم 7 ملیارو 256 ملیۆن دۆلارو 283 هەزار و 646 دۆلارە، زۆربەشیان كۆمپانیای توركین و قەرزیان لێكراوە بۆ پێدانەوەی قەرزەكەش نەوتیان پێدەدرێت”.

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، حكومەتی هەرێم بڕی 3 ملیارو 915 ملیۆن و 245 هەزارو 347 دۆرلار قەرزی لەهەردوو بانكی بازرگانی عیراق و بانكی كوردستانی وەرگرتوەو تائێستاش بەوتەی سەرۆكی حكومەت قەرزەكان نەدراونەتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی ئاشكراكرد، كە بەپێی داتای فه‌رمی حكومەت كە پێیداون، كۆی قەرزی ئەو كۆمپانیایان و هەردوو بانكەكە 8 ملیارو 337 ملیۆن و 989 هەزارو 532 دۆلارە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داری هه‌رێم زیاتر له‌ 800 ملیار دینار قه‌رزاری حكومه‌تی هه‌رێمن و تا ئێستاش قه‌رزه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا