نێچیرڤان بارزانی داوای نێوەنگیری نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نێچیرڤان بارزای سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای نێوەنگیری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانی كرد، بۆ ئەوەی چارەسەرێك كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بدۆزنەوە.

نێچیرڤان بارزانی لەدوای كۆبوونەوەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامداو رایگەیاند، ئەو بڕیارەی لەپەرلەمانی عێراق دەرچووە شێوەیەكی سزادانی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان تێدایە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند، كە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوان چاوەڕواننەكراو بووە، چونكە دەبێت پەرلەمانی عێراق كێشەكان چارەسەر بكات، نەك كێشە زیاتر بكات.

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق یاسای قەرزو كورتهێنانی دارایی پەسەند كرد، كە بەپێی یاساكە، هەرێم پابەندكراوە بەگەڕاندنەوەی داهاتی نەوتی‌و نا نەوتی بۆ بەغدا، لەبەرانبەردا عێراق بودجەی هەرێم دەنێرێت.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكە جەختی كردەوە، ئەوان ئامادەن بۆ رێككەوتن‌و لەو چوارچێوەیەش شاندی حكومەتی هەرێم بەنووسراو ئەوە بۆ رای گشتی‌و عێراقی دەخاتەڕوو.

لەبارەی دابەشكردنی موچەش، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، سوپاس‌و پێزانینمان بۆ موچەخۆرانی هەرێم هەیە، كە لەم دۆخەدا تەحەمولیان كردووەو داواشی كرد، كە حكومەتی عێراق لەخەمی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا