جەیمس جێفری دەستبەداری پۆستەكەی دەبێت

پۆڵەتیك پرێس:
جیمس جیفری نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت‌و جەختیشیكردووەتەوە، كە سیاسەتی ئەمریكا لەسوریا وەك خۆی بەردەوام دەبێت.

بەپێی سەرچاوەكان، جیمس جێفری لە چەند سەعاتی ڕابردوودا پەیوەندی بەژمارەیەك لە هاوتا ئەوروپییەكانی و بەرپرسانی عەرەب‌و دژبەرانی سوریاوە كردووە بۆ ئەوەی پێیان ڕابگەینێت، سیاسەتی ئەمریكا بەردەوام دەبێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا باسی لەوەش كردووە، ئەگەر جۆ بایدنیش دەربچێت، ئەوە سیاسەتی ئەمریكا لەسوریا بەم شێوەیە دەبێت، كە ئێستا هەیە.

جۆیل ڕۆبباران، جێگری جێفری، كە پاش ئەوەی لە ناوەڕاستی ساڵی 2018 دا دەستی بەكاركردووە، لەگەڵ زۆربەی پەیوەندی‌و كۆبوونەوەكانی ئامادەبوو، بڕیارە وەك ڕێكخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە دۆسیەی سوریا و نوێنەری واشنتۆن لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دەست بە كارەكانی بكات، كە ئەمە نیشانەی ئەوەیە ئەو سیاسەتە لەم قۆناغەدا بەردەوام دەبێت تا پێكهێنانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا