وتارێكی سیاسی وەرزشی واتا Politic Sport

سەمەد زەنگەنە سەرپەرشتیاری پێگەی پۆڵەتیك پرێس لە بەشی وتارەكانی پۆڵەتیك پرێس وتارێكی سیاسی وەرزشی بڵاو دەكاتەوە كە لێرەدا ئێمەش وەك پۆڵەتیك سپۆڕت بە پێویستی دەزانین وەك خۆی جارێكی تر پەخشی بكەینەوە بەو پێیەی باسەكە تێكەڵەیەكی نووسینی سیاسی وەرزشی یان وەرزشی سیاسیش دەبێت بڵێن هەروەك پێگەی ئێمەش هەمان ناوی هەڵگرتووە كە Politic Sport تە بۆیە بە پێویستمان زانی وتارەكەی بڵاو بكەینەوە تا لە نێو وتارەكانی بەشەكەمان بوونی هەبێت بۆ ئەرشیف.

كات و شوێن و پلانی یارییەكە گۆڕانكاری بەسەردا هات، توركیای سەردەمی ترامپ بەرشەلۆنەی خولەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوو، ئەردۆغانیش میسی كوڕە نازدارەكەی ترامپ بوو، گۆڕەپانی یارییەكانیشی كوردستانی باشوورو ڕۆژاواو ئەرمینیاو لیبیاو قوبرس و یۆنان و هەتا دەریای سپی ناوەڕاستیش بوو، پارتیش لایمانێكی باشی ئۆفسایدەكانی توركیاو تۆپهێنەرەوەیەكی نایابی تیمەكەی ئەردۆگان بوو .

بایدن دێت و كات و شوێنی یارییەكان دەگۆڕێت، بەرشەی ئەردۆگان بە ڕیاڵی تاران دەگۆڕێتەوە، ڕوحانیش دەبێتە سەرۆكی تیپ و ئەردۆگانیش خانەنشین دەكرێت .

بۆیە ئەگەر بلیتی یاری كلاسیكۆی پارتی و پەكەكە هەمووشی فرۆشرابێت، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی بایدنەوە یارییەكە دوادەخرێت، یان هەر ئەنجام نادرێت .

من لەو باوەڕەدام سیاسەتی بایدن بۆ جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی دێنێتە بەرهەم، سەرنجی شكستەكانی ترامپ بدەن لەكەمكردنەوەی هەژموون و باڵادەستی ئەمریكا لە جیهاندا، لە ناوخۆی ئەمریكاو ئەوروپای هاوپەیمانی و ڕوسیاو چین و نەیارەكانی تری ئەمریكا.

بایدن توركیا دەباتەوە پێگەی ڕاستەقینەی خۆی، وەك هاوپەیمانێكی گوێڕایەڵی ئەمریكا، ئەمریكاو ئەوروپا دێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و ڕێكەوتننامە ئەتۆمییەكە زیندوو دەكەنەوە .

لەم نێوەندەدا كوردیش دەبێتەوە هاوپەیمانێكی چالاكی ئەمریكا لە ناوچەكەدا، بۆیە هەموومان دوعا دەكەین: خودایە سوپاس بۆ تۆ لەگەڵ بارانی ڕەحمەتی ئەمساڵدا بایدنت بۆ ناردین، بایدنی دورخەرەوەی شەڕی براكوژی و ماڵوێرانی كوردان .

باشكاتب/ سەمەد زەنگەنە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا