بارتۆمیۆ: پارە نادەین سوارێز گۆڵمان لێ‌ بكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئێوارەی دوێنێ‌ سێ‌ شەممە میدیای ئەوروپا و جیهان هەواڵی چوونی لویس سوارێزی ئۆرەگوایی هێرشبەری بێ‌ چەك لە جەنگەڵی كومان لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید بڵاو كرایەوە گوایە پیستۆلێرۆ ئیدی بۆتە هێرشبەری ڕۆخی بلانكۆس و چی دی میسی پاسەكان ئاراستەی ئەو ناكات لە بەرشەلۆنە.

دڕەنگانێكی شەو تا سەعات 12.45 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە خۆسێ‌ ماریا بارتۆمیۆ و پارێزەرەكەی سوارێز كۆبوونەوەیەكی داخراویان ئەنجامدا دواتر ڕۆژنامەی aS ی مەدریدی هەواڵێكی لەو بارەیەوە بڵاو كردەوە: هیچ نەبووە سوارێز هێشتا یاریزانی بەرشەلۆنەیە، بەڵام لە نێو پێكهاتەكەی كوماندا نا بەڵكو لە سەر مەدرەجەكانەوە، چونكە بارتۆمیۆ بە پارێزەرەكەی ڕاگەیاندووە ئەوان قبوڵی ناكەن یاریزانەكە ڕوو لە ئەتڵەتیكۆ مەدرید بكات و ئێمەش مووچەی بدەین لە 3 پاڵەوانێتیش بەرامبەرمان یاری بكات و گۆڵیشمان لە سەر تۆمار بكات.

سوارێز قسەكانی بارتۆمیۆ دەخوێنێتەوە

ڕۆژنامە مەدریدییەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: پاش كۆبوونەوەكە هەر یەكە و بە لایەكدا ڕۆیشتووە aS ش تەنها شەونخونی بۆ ماوەتەوە تا بەرەبەیان، چونكە ئەتڵەتیكۆ زوو بە سوارێزیان ڕاگەیاندووە كە ئەوان تەنها یەك نیكڵی شاهانە پێشكەش ناكەن لە بەرامبەر گواستنەوەیدا ئەگەر خێرا خۆشی لە زیندانی بەرشەلۆنە ڕزگار نەكات ئەوا ئیدسۆن كاڤانی هاونیشتمانی بێ‌ یانەیە و بە خۆڕایی دەیگوازنەوە.

چۆلۆ: دوای كۆڕۆنا وەرە باشە …… سوارێز: كوڕە بارتۆمیۆ هەموومانی شێت كردووە خۆزگەم بە كۆڕۆنا

كەواتە چیرۆكەكە كەوتۆتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە و پێ‌ دەچێت سبەی پێنج شەممە و ئیدی ئاوها بارتۆمیۆ دەڵێت نابێت ئێمە پارەش بدەین وگۆڵیش لە خۆمان بكاتەوە لە 3 كێبڕكێ دا كە ئێمە ڕووبەڕووی ئەتڵەتیكۆ دەبینەوە تیایدا لە بەرامبەریشدا ئەتڵەتیكۆ نایەوێت بچێـە ژێر باری مووچەی یاریزانەكە سوارێزیش هەروا ماوەتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا