سەرۆكایەتی كۆمار داوا دەکات گرژی و قەیرانەكانی نێوان لایەنەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی بەغداد دەكات و دەڵێت، سەروەری عێراق پێشێلكراوە و داوای چارەسەركردنی كێشەكان دەكات بە گفتوگۆ.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەن كە كراوەتەسەر یەكێك لە بارەگا ئەمنییەكانی بەغداد و بەو هۆیەوە كوژران و برینداربوونی لێكەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هێرشە پێشێلكاری سەروەری و ئاسایشی عێراقە و كاریگەری دەكاتەسەر پەیوەندییەكانی عێراق و هاوپەیمانان و سەرپێچی ئەو رێكارانەیە كە دانراون بۆ هاوپەیمانان لە پێشكەشكردنی هاوكارییەكان بۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق.
دەشڵێت، عێراق هۆشداری دەدات لە دروستبوونی ئاڵۆزی لە ناوچەكەدا و داوا دەكات گرژی و قەیرانەكانی نێوان لایەنەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا